ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرا

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتییەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ڕێکخست، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگی تایبەت بە کاری ئەنجومەن، گرنگترینیشیان گفتوگۆکردن سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ کە دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەن لە ماوەی داهاتوودا، لەگەڵ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، بەشێوەیەکی فراوان گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و گرنگیی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریشیدا، ڕۆژی شەممە، 11ـی نیسان دیاریبکرێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار؛ لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی ئەنجومەن داوای لە سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵگرن لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستوورییە و پێکهێنانی حکومەتێک، کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share