چی بەسەر ئەندازیارە ونبووەکەی بازیاندا هاتووە؟

سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی بازیان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەندازیارە ونبووەکەیان نەدۆزیوەتەوە.

ئەڵێن کەریم، سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی قەزای بازیان لەبارەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەندازیار ئەحمەد حامید، رایگەیاند، بەشێک لە کەلوپەلەکانی و کۆتا شوێنیمان دۆزیوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا، تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

وتیشی، گەڕان بەدوای تەرمەکەدا رۆژانە بەردەوامیی هەیە و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشیش، هاوکارمان بوون.

ئاشکراشیکرد، بە بۆچوونی ئێمە، دوو حاڵەت هەیە بۆ دۆخی تەرمەکە، یان لە ژێر قوڕ و لیتەیەکی زۆردایە و نابینرێت، یانیش لە سنووری بازیان دەرچووە.

رۆژی 9ـی 12، لافاوێکی گەورە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و ئەندازیار ئەحمەد حامید، لە كارگەیەک لە سنووری قەزای بازیان ئاو بردی و تاوەکو ئێستا، بێسەروشوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاهور جەنگی بورهان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هیچ دانپێدانانێکم بەزۆر لێوەرنەگیراوە

دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی رایگەیاندووە هیچ دانپێدانانێکی بەزۆر لێوەرنەگیراوە. دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ لەهەرێمی…
Total
0
Share