نەخۆشخانەی شار هەڕەشەی داخستنی لەسەرە

بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمان، گرفت بۆ كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی سلێمانی دروستبووە، بەڕێوەبەری گەورەترین نەخۆشخانەی شارەكە هەڕشەی داخستن دەكات.

ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، گرفتی كەمی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكانیان بۆ دروست بووە و لەو بارەیەوە فشارێكی زۆریان لەسەرە، بۆیە ناچارن ئەگەر تا هەفتەیەكی دیكە دەرمان و پێداویستییەكانیان بۆ پڕنەكرێتەوە، ناچارن نەخۆشخانەكە دابخەن.

گرفتی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان لە سلێمانی پویەندیی بە خەرجنەكردنی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمانەوە هەیە، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان خەرجناكرێت، ئەمە جگە لەوەی سیستمی خەرجكردنی پارەی ئەو كۆمپانیایانە بە دڵی كۆمپانیاكان نییە.

ئەمشەو لە پەڕەی فەرمیی تۆڕی میدیایی ئێستا لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، ڕاپۆرتێك لەبارەی گرفتی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە سلێمانی پەخشدەكرێت، وردەكارییەكانی گرفتەكە دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

بەڵگەی نوێ لەسەر بنەڕەتی کۆرۆنا.. بەمجۆرە سەرەتا لە ووهانەوە سەریهەڵداوە

بابەتی دواتر

نرخی بەرمیلێك نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 92 دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share