ئەو گەنجەی سەگ پەلاماریدابوو گیانیلەدەستدا

گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان بەهۆی پەلاماری سەگەوە لە هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئەو گەنجە ناوی ئەحمەد سابیر-ە، دانیشتووی هەولێرە، دوو رۆژ پێش جەژنی رەمەزان سەگی بێ لانە پەلاماریدا.

ئەحمەد سابیر، لە نەخۆشخانە لە ژێر چادێریی پزیشکیدابوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئیستا، ئەحمەد باوکی دوو منداڵە، لە 28ی رەمەزانی ئەم ساڵ بە سەردان چووەتە گوندێکی نزیکی هەولێر، لەوێ سەگ پەلاماری دابوو و سەری بریندارکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
Total
0
Share