وەزارەتی ڕۆشنبیری: کارەکانی مەبەست سەردار بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە

وەزارەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەۆبنەی گیانلەدەستدانی مەبەست سەردار، میدیاکار و وێنەگر بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی گـ.ـیانلەدەستدانی مەبەست سەردار، میدیاکار و وێنەگر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی ناوادەی وێنەگری ڕۆژنامەنووس، (مەبەست سەردار)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانی کوردستان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەبەست سەردار، لە ماوەی کاری میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووس، توانیبووی لە ڕێگەی کامێراکەیەوە خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات، کار و کۆششەکانی بۆ خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share