یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نرخی ئەستێرەیەکی یانەکەی دیاریکرد.
فابریزیۆو رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاریی بواری وەرزشی لە هەژماری تایبەتیی خۆی بڵاویکردەوە، یانەی بارسێلۆنا باستۆنی دەوێت و نێرازووریش نرخی ئەو ئەستێرە ئیتاڵییەی دیاریکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەر بە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیەی دڵی بەرگریی یانەکەی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ببێت.
ئاشکراشیکردووە، ئینتەر بەهیچ شێوەیەک بە دابەشکاریی پارەکەی ئامادەنییە دەستبەرداری باستۆنی ببێت و بێجگە لە بنارسێلۆناش لێڤەرپووڵیش چاوی لەسەر تواناکانی ئەو یاریزانەیە.