لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای سۆران رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پێچەکانی گوندی روست، ئۆتۆمبێلێک تووشی هەڵدێران بوو و بەهۆیەوە شەش کەس کە پێکهاتبوون لە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان پیکاب بووە و زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە، دوای رووداوەکە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی گواستراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا.  دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share