پـ.ـرسەنامەیەک لە وەزیری پێشمەرگەوە

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی “مامە غەفە”، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە هەواڵی کـ.ـۆچیدوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین، مام غەفور، ناسراو بە “مامە غەفە”مان پێگەیشت، پـ.ـرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزیان و هاوسەنگەرانی دەکەین، هیوادارین دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵەکەیان بێت.

وتیشی، “مامە غەفە” قارەمان و تێکۆشەری ڕۆژگارە هەر سەختەکان بووە، هەموو تەمەنی پێشمەرگە بووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بەداخەوە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەورەیە، داواکارین لە پەروەردگار ڕۆحی کـ.ـۆچکردوو شاد و ئارام بێت و جێگەی بەهەشت بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share