وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ پێشوازیی گەشتیاران ئامادەین

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ڕایگەیاند، بۆ پێشوازیی گەشتیاران ئامادەین.

گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند لیژنەیەکی گەشتیاریی تایبەتمەندمان هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کە بۆ جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز دێنە سلێمانی.

وتیشی، هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش هەیە و دەخوازین زۆرترین ڕێژەی گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی سلێمانی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکانمان لە بازگەکانی، کەڵەوانان، تاسڵوجە و عەربەت لە پێشوازیی گەشتیاراندا دەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی…
Total
0
Share