حەج و عومرەی هەرێم: نزیکەی هەزار کەس لە تیروپشکی حەج دوورخراونەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی هەزار کەس لە تیروپشکی حەج دوورخراونەتەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، سیستمی ئەلیکترۆنیی ناونووسین بۆ حەج سیستمێکی زیرەکە و داواکاران تەنیا دەتوانن یەک جار ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لەبەر ئەوە نزیکەی هەزار کەس  رەتکراونەتەوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پێشتر حەجیان ئەنجامداوە.”

وتیشی، سیستمەکە دادپەروەرانە کاردەکات و تەنیا دەرفەت بەو کەسانە دەدات تاوەکو ئێستا حەجیان نەکردووە، تەنانەت مامۆستا ئایینییەکانیش کە وەک رێنیشاندەری ئایینیی حاجیان گەشت دەکەن، ئەگەر پێشتر لەسەر خەرجیی خۆشیان حەجیان کردبێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، جارێکی دیکە رێگەیان پێنادرێتەوە.”

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share