پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری کـ.ـوشتنی دکتۆر دلێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایدەکات، تۆمەتباری کوشتنی دکتۆر دلێر دەستگیرکراوە و لەدایکبووی ساڵی 2005ە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری – شۆڕش) لە شاری هەولێر، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوو لە کۆلێجی زانستیی زانکۆی سەڵاحەدین، کـ.ـوژراوە و تـ.ـەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێندراوە، بۆیە هەر زوو توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشانبکەین، بەناوی (ز. ع. ح. ع)، کە خەڵکی دیالەیە و لەدایکبووی ساڵی 2005ە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی بەدواداچوونەکان تۆمەتبار پاش کـ.ـوشتی (دکتۆر دلێر)، ئۆتۆمبێلەکەشی بردووە و کاتژمێر 12:29 خولەک هەولێری بەجێهێشتووە.

ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
Total
0
Share