سەرۆکی کۆمەڵەی بازرگانانی نێودەوڵەتی لە تورکیا ئاشکرایکرد، سلێمانی شارێکی مێژوویی و پێشکەوتووە، بۆیە دەمانەوێت وەبەرهێنانی تێدا بکەین.
نەواف کلیچ، سەرۆکی کۆمەڵەی بازرگانان و پیشەسازانی نێودەوڵەتی لە باکووری کوردستان و تورکیا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سلێمانی یەکێکە لە شارە پێشکەوتووەکان، دەمانەوێت کار و بازرگانی تێدا ئەنجامبدەین و برەو بە وەبەرهێنان بدەین، ئێمە نزیکەی 14 کۆمپانیاین و دەمانەوێت لێرە کاربکەین”.
دەشڵێت، “کۆمپانیاکان گەورەن و هەریەکەیان لە بوارێکدا کار و وەبەرهێنان دەکەن، هۆکاری سەرەکیی هەڵبژاردنی سلێمانیش ئەوەیە کە لە 10 ساڵی رابردوو پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە”.