کەناڵی جەزیرە لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

بەپێی زانیارییەکان، کەناڵی جەزیرە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە بۆ پەخشکردنی گرژییەکان، ڕاگیرا.

پەیامنێرمان لە هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لایەنە ئەمنییەکان لەگەڵ سەرجەم پەیامنێر و دەزگا میدیاییەکان بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بە ڕاگرتنی کەناڵی جەزیرە بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووماڵی جەنگی ناوچەکە.

ڕاشیگەیاند، لە هەمان کاتدا، مافی کارکردن لە پەیامنێری کەناڵەکەش لە هەولێر وەرگیرایەوە و ڕەوانەی دەرەوەی هەولێر کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن. عەمید…
Total
0
Share