بافڵ جەلال تاڵەبانی: پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵكی خۆمان داوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێوڕەسمی یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵەی (ڕێكخستنە دێرینەكانی كوردستان) و (دەستەی داكۆكیكار لە ڕێكخستنە دێرینەكانی یەكێتی) لە هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا دەستخۆشی لە هەردوو كۆمەڵەكە كرد كە بە یەكگرتنەوەیان بەرەیەكی بەهێز و كاریگەرتریان بۆ داكۆكیكردن لە ماف، ژیان و گوزەرانی رێكخستنە دێرینەكان پێكهێنا و ئەمەش جێگای پێزانینە.

لە درێژەی پەیامەكەدا سەرۆك بافڵ بە گرنگییەوە لە رۆڵی زیندانیانی سیاسی و تێكۆشەرانی رێگەی خەباتی رووانی و وتی، “ئێوە كۆڵەكەیەكی بەهێز و پتەوی خەبات و شۆڕشی نوێ بوون و مێژووی ئێوە بە شانازییەوە دەنووسرێتەوە. ئێمە ماندووبوون و قوربانیدانی ئێوەمان لە بیرنەكردووە و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانتان بە ئەركی خۆمان دەزانین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی ئێوەیە و هەرواش دەمێنێتەوە”.

لەبارەی دۆخی هەرێم، سیاسەتی یەكێتی و كاری رێكخراوەیی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبووانی بەرچاو ڕوونكرد و رایگەیاند، “ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵكی خۆمان داوە كە خۆی لە خزمەتكردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی یاسادا دەبینێتەوە و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین، بە پشتیوانی و هێزی لەبن نەهاتووی ئێوەشەوە درێژە بە سیاسەتی حەكیمانە و نیشتمانییانەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و یەكێتی ناو یەكێتی وەك چاومان دەپارێزین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: بەهۆی بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان روودەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەبارەی راگرتن یان گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە…
Total
0
Share