حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممە، لە هەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمی دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە (16ـی ئازاری 2026)، بەپێی یاسای ژمارە (12)ـی ساڵی 2024 بۆ پشووە ڕەسمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا ڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوامدەبێت و ڕۆژی سێشەممە، (17ـی ئازاری 2026)، دەوامی ڕەسمی دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share