بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبا بە هێڵی یەک و دووی ئاوی سلێمانی، ئاساییبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە كاتژمیر 11:15ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێدانی كارەبا بە هێڵی یەک و دووی ئاوی سلێمانی ئاساییبووەوە و گرفتی كارەبا نەماوە.
دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بەپێی پلانەكانی خۆی، دەست به هەناردەی ئاو دەکاتەوە بۆ ناو شار.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی بڕانی کارەبا، دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی دووکان-سلێمانی وەستا.