سەرۆککۆماری عێراق: دەبێت بودجە بەوجۆرەی لەبەرژەوەندیی خەڵکە پەسەندبکرێت

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە بودجەی عێراق بەوجۆرە پەسەند بکرێت کە بەرژەوەندیی عێراقییەکان بپارێزێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، “سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووەوە و تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانەیان کرد کە ڕوبەڕووی وڵات بووەتەوە و هەروەها باس لە بودجەی عێراق کرا و سەرۆککۆمار ڕایگەیاند پێویستە بودجە بەوجۆرە پەسەند بکرێت کە بەرژەوەندی عێراقییەکان بپارێزێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە دیدارەکەدا، جەخت لە تێپەڕاندنی ئەو ڕێگرییانە کرایەوە کە ڕێگرە لە پەسەندکردنی بودجە و نابێت بەرژەوەندی هاوڵاتییان پەکبخرێت، هەروەها مافی سەرجەم پارێزگاکان پارێزراوبێت تێیدا بەپێی پێداویستی و بارودۆخی پارێزگاکان، پاراستنی دەرماڵەی سندوقی پترۆدۆلار، لەلایەکی دیکەشەوە لەبەرچاوگرتنی قوربانیانی تیرۆر، ئاوارەکان و ئەوانەی داهاتیان کەم و دیاریکراوە”.

سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاند، پاڵپشتیکردنی دارایی پێویست بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان لە سوپا، حەشدی شەعبی، پۆلیس و پێشمەرگە، بەهۆی ڕۆڵی گەورەیان لە ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان.

بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە، دەبێت بودجە دووربێت لە هەموو ململانێیەکی سیاسی و سەرنج خستنەسەر پێویستیی گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و یاسایی و پاراستنی مافی عێراقییەکان، تێیاندا فەرمانبەران خانەنشینان و سەرجەم موچەخۆران بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بەرهەم ساڵح وتی، “پێویستە بگەن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و جیدی لە چوارچێوەی دەستوردا، لەگەڵئەوەشدا چاکسازییەکی ڕاستەقینە لە سەرجەم لایەنەکاندا بکرێت، چونکە پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەری کۆتایی و کۆتاییهاتن بە نەهامەتییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

زێدان ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی دواتر

دیالە.. باندێكی مامەڵەكار بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share