لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا لەسەر ڕێگەی کەلار – گوندی سەید خەلیل، کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی (سێشەممە) بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد لەسەر ڕێگەی کەلار – گوندی سەید خەلیل، دوو کەس بەسەختی برینداربوون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و وەرگرتنی چارەسەر، یەکێک لە بریندارەکان کە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2007ـە؛ تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو زیادەڕۆییەک دەگیرێتەبەر و چاوپۆشی له‌ هیچ كه‌سێک ناكرێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، “رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زیاده‌ڕۆیی دەگیرێته‌به‌ر و چاوپۆشی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكرێت”.…
Total
0
Share