دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران لە گەرووی هورمز ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت بکات، زۆر بەهێزتر لە پێشتر هێرشدەکەینە سەریان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، ئەگەر ئێران هەر هەنگاوێک بگرێتەبەر لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە گەرووی هورمز، ئەمریکا بە هێزێک لێیدەدات کە 20 بەهێزتربیت لەوەی بینیویانە.
وتیشی، مردن، ئاگر و توڕەیی بەسەریاندا دەبارێنم، بەڵام هیوادارم و داوا دەکەم کە ئەمە ڕوونەدات، ئەمەش دیاریی ئەمریکایە بۆ چین و هەموو ئەو وڵاتانەی کە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنن.