وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی ئێرانمان تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی وڵاتەکەیان کرابوو، لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانیی ناتۆوە تێکشکێندرا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە هەڵدرابوو و دزەی کردبووە ناو ئاسمانی تورکیاوە، تێکشکێندرا و پارچەکانی لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەو مووشەکە بالیستییەیان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، هەندێک لە پارچەکانی ئەو مووشەکە لە ناوچە چۆڵەکان و زەوییە بەتاڵەکانی دیلۆک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پەیامێکی هۆشداریی توندیشی ڕاگەیاند و ئەوەی خستەڕوو، بەرانبەر بە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان، بەبێ دوودڵی و بە پێداگرییەوە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر، لەسەر کوشتنی گەنجێک لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە خەڵکی ویلایەتەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share