وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنین

وەزارەتی دارایی، رایگەیاند، ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنین و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی 295 ملیار و 405 ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 107 ملیۆن و 881 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دینارەشی خەرج نەکردووەتەوە کە مانگی ڕابردوو لە تەمولی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نووسراوی ڕەسمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە ڕوونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share