قوباد تاڵەبانی: ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی وەرزش دەکەین نەک بە پینەوپەڕۆ

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی وەرزش دەکەین نەک بە پینەوپەڕۆ.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی وەرزش دەکەین نەک بە پینەوپەڕۆ، بەشێک لە وەرزشوانان ئاگادارن کە زیاتر لە ساڵێکە بۆردێکمان پێکهێناوە و پلانی تۆکمەمان بۆ پێشخستنی هەموو بوارە وەرزشییەکان داناوە و بە کرداریش لەو ماوەیەدا هەندێک هەنگاومان ناوە.

دەشڵێت، لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری وەرزشی پارێزگای هەولێر ئاماژەم بەوەدا کە لە رێگەی پەسەندکردنی یاساوە لە کوردستان و بەغداد کار بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی دەکەین، ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەوە، ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ کەرتی وەرزش دابینبکەین، بەبێ یاسا و بەبێ بودجە هەر هەنگاوێکی دیکە بنرێت کاتییە، بۆ پینەوپەڕۆیە و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی کەرتی وەرزش نابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

لە خواردنگەیەكی شاری دهۆك چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا دۆزرایەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت خواردنگەكەیان داخست. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share