نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموزی 2026، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 4.044 دۆلار.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە بەرزترین ئاستیدا ئۆنسەیەک زێڕ بە 4.180 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

شارەزایانی بواری ئابوری هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێننەوە و بەتایبەت دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتاییهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی مووچەوە بدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەیدا بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە دەدات. سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share