دەزگای ئاسایش: بە شەش درۆن هێرشکرایە سەر سلێمانی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو بە شەش درۆن هێرشکرایە سەر چەند شوێنێکی شاری سلێمانی.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو 8ـی 3ـی 2026، دووجار لەسەر یەک بە چوار درۆن، بارەگای هێزەکانی (70) و هەروەها بە دوو درۆن، نزیک هەردوو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی کۆنسوڵگەریی تورکی لە شاری سلێمانی، کراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شوێنی هەردوو ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەمشەو بە چوار درۆن، بارەگای هێزەکانی 70 و هەروەها بە دوو درۆن نزیک بارەگای (UN) و نووسینگەی کۆنسوڵگەریی تورکی لە شاری سلێمانی، کراونەتە ئامانج و هێرشەکان هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.

دەشڵێت، لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
Total
0
Share