کەشناسێک: ڕۆژی جەژن باراناوی دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای ناوچەکانمان ڕوودەدات و شەپۆلەکانی دابارین بەچڕی ڕوودەکەنەوە ناوچەکان.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژانی جەژن لە هەرێمی کورستان کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، هەروەها تەڕوتووش و باراناوی دەبێت، هاوکات، ئەمشەو بۆ سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، شەپۆلەکە تاوەکو کاتە جیاوازەکانی سبەی شەو بەردەوامدەبێت، هەروەها ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە کەش سەقامگیردەبێت، بەڵام ڕەشەبا لە ئارادایە.

وتیشی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای ناوچەکانمان ڕوودەدات، شەپۆلەکانی دابارین بەچڕی ڕوودەکەنەوە ناوچەکان، بەتەواوی کۆتایی بە کەشی وشکی کەم بارانیی دێت، کە لەسەر ناوچە جیاوازەکان باڵادەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی…
Total
0
Share