عێراق بۆ سێ رۆژی دیکە ئاسمانەکەی داخست

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو گەشتەکانی هاتن و چوو و ترانزێت لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە (7ـی ئازار) تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 10ـی ئازار بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ڕادەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لەو بڕیارە، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویستی خۆپارێزییە لە چوارچێوەی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share