هۆمەر شێخ مووس کۆمەڵێک زانیاریی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕەتدەکاتەوە.
هۆمەر شێخ مووس، نووسەر و سیاسەتمەدار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “بەندە هیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیم نەداوە لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ”.
وتیشی، “ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دوور و نزیک دیدارمان لەگەڵیان نەبووە”.
روونیشیکردەوە، “لێرەوە ڕایدەگەیەنین هەر زانیارییەک هەبێت، لە میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکەینەوە، بەهیوام هەمووان لەم دۆخەدا پابەندبن بە بەها و بنەماکانی ڕاگەیاندن و پاراستنی ڕاستگۆیی”.