دانەغاز: لەگەڵ باشبوونەوەی دۆخەکە دەستدەکەینەوە بە بەرهەمهێنانی غاز

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایدەگەیەنێت، هەرکاتێک دۆخەکە ئارامبوویەوە، دەست بە بەرهەمێنانەوە غاز دەکەنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەشێوەیەکی کاتیی بەرهەمهێنانی غازمان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە رۆژی 28ی شوباتی 2026ەوە راگرتووە، ئەو هەنگاوەش بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەهۆی ئەو دۆخەی لەناوچەكە سەریهەڵداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێڵگەکە ئامادەیە و هەركاتێک بە گونجاو زانرا و دۆخەکە باشبوویەوە، بەخێرایی دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکەنەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: بڕیارماندا بەهەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵگیرا. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە هەموو ناوچەکان،…
Total
0
Share