وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: تۆڕی کارەبای نیشتمانیی عێراق کوژاوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، لەناکاو زۆربەی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لەکارکەوتوون و کوژاوەتەوە،ئەمەش بووەتە هۆی بڕانی تەواوەتی کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا.

وتیشی،تیمە پسپۆڕەکانی وەزارەت، دەستبەجێ دەستیانکردووە بە کارەکانی چاککردنەوە و چارەسەرکردنی گرفتەکە بۆ گەڕاندنەوەی هێڵەکان بۆ ناو تۆڕەکە لە زووترین کاتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو…
Total
0
Share