ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەر خێزانێک دوو بەرمیل نەوتی سپی وەردەگرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا هەر خێزانێک دوو بەرمیل نەوتی سپی وەربگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و بڕیاردرا بە ناردنی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی بۆ هەرێم، هەر خێزانێکیش دوو بەرمیل نەوتی بەردەکەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی نەوتی عێراق راسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

بەپێی زانیارییەکان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 335 هەزار خێزان هەن، هەر خێزانێک دوو بەرمیل نەوتی 200 لیتری بەردەکەوێت، چاوەڕواندەکرێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو هەر بەرمیلێک بە نرخی 53 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: نابێت سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی کاک مەسعود هەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان…
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share