کەشناسێک: ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند،  شەپۆلێکی بەفر و باران بە دوو قۆناغی جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، قۆناغی یەکەم لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێدەکات و بارانبارین سەرەتا لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پاشان پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و موسڵ دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەریی شەپۆلەکە لە بەرەبەیانیی سبەی پێنجشەممە فراوانتردەبێت و دەگاتە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژان شەممە و یەکشەممە دەستپێدەکات، هەروەها پلەی گەرمی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

لەبارەی کاریگەریی شەپۆلەکە، ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەدا، بڕی بارانبارین بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت؛ لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، هەولێر، سۆران و راپەڕین بارانەکەی لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت زۆرترین بڕی باران لەو ناوچانە دەبارێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share