کەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت؟

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، کاتی دابەشکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانە ئاشکرادەکات.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەفتەی داهاتوو، لە رۆژای یەکشەممە و دووشەممە، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share