لوبنان و ئیسرائیل لەسەر سنووری نێوانیان ڕێكدەكەون

دوای دەیان ساڵ لە جەنگ و ململانێ، ئیسرائیل و لوبنان لەسەر سنووری نێوانیان ڕێكدەكەون.

ڕێككەوتنەكە بە نێوەندگیریی ئەمریكا دەبێت، وەك نەبیهـ بەری، سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد. ناوبراو وتیشی، “ڕێككەوتنەكە كۆتایی نییە، بەڵكو چوارچێوەیەكە بۆ ڕێككەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستاندن لە باشووری لوبنان دەستپێدەكەین و نەتەوەیەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكات، ئەمریكاش هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بە زووترین كات لەگەڵ ئیسرائیل دا بگەین بە ڕێككەوتن.”
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو ڕێككەوتنە سەرەتاییەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا كراوە، زەمینەسازییە بۆ دیاریكردنی چوارچێوەی ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی سنوورە ئاوییە هاوبەشەكانیانەوە.
ئیسرائیل و لوبنان كە هێشتا لە دۆخی جەنگی دژ بە یەكتردان، ماوەی دەیان ساڵە ململانێ دەكەن لەسەر سنوورە ئاوی و وشكانییەكانیان، بە تایبەت لە سێ ناوچەدا كە بە سەرەكیترین ناوچەكانی وزەی لوبنان ئەژماردەكرێن.

لە ماوەی سێ چاره‌كه‌ سەدەی ڕابردوودا، لوبنان و ئیسرائیل بە زنجیرەیەك جەنگدا تێپەڕیون، دوایینیان جەنگەكەی ساڵی 2006 بوو، كە لوبنان لەڕێگەی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانییەوە، زیانێكی زۆری بە لوبنان و بە تایبەتی بە بەیروت گەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی دووشەممەی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە تاییدا حكومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌…
زیاتر ببینە

‘دۆزینەوەی گازی سروشتی’ سەركەوتن یان سەرەتای نەهامەتی بۆ توركیا؟

سه‌رۆككۆماری توركیا، دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی گازی سروشتی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ كۆتایی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو…
Total
0
Share