عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 48 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی 48 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 48 کاتژمێری دیکە، کە لە کاتژمێر 12:00ی  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، درێژدەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی گرژییەکانی ناوچەکە هاتووە، پاش پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ داتا پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەیان بەپێی هەر پەرەسەندنێکی نوێ دەردەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share