د. عەبدولەتیف ئەحمەد: یەک ئایەتی قورئان بە هەموو میوزیک و گۆرانیبێژانی دونیا ناگۆڕمەوە

د. عەبدولەتیف ئەحمەد رایدەگەیەنێت، دەکرێت بە هەڵە گوێم لە میوزیک بووبێت، بەڵام هەرگیز حەزم بە میوزیک نەبووە.

د. عەبدولەتیف ئەحمەد، مامۆستای ئایینی، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەکرێت بە هەڵە میوزیک بەرگوێم کەوتبێت، بەڵام هەرگیز حەزم لە میوزیک نەبووە و خۆش نەبووە لەلام.

دەشڵێت، یەک ئایەتی قورئان بە هەموو میوزیک و گۆرانیبێژانی دونیا ناگۆڕمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵی مرۆڤ دوو شتی تێدا جێنابێتەوە، یان دەبێت دڵی ببێتە شوێنی ئیمان یان میوزیک، کە دوورە لە رەوشتی باش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share