کارەبای سلێمانی: کێشەی سیستمی بە زەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “کێشەی سیستمی بەزەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025  تیمێكی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان بە هاوكاریی هۆبەی ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی لە كارێكی قورسدا پلێتی راگری بەزەویگەیاندنی تۆڕی کارەبای وێستگەی کارۆئاویی دوکان، کێشەی سیستمی بەزەویگەیاندنەكەیان  چارەسەرکرد کە ساڵانێكە پلێتی مسەكەی بە دیواری بەنداوەكەوە پچڕابوو”.

کارەبای سلێمانی، دەڵێت، “ئەو کارە سوودێکی زۆری بۆ سەلامەتی و پاراستنی تۆڕی کارەبای وێستگەکە و بەنداوی دوکان هەیە”.

May be an image of 1 person

No photo description available.

May be an image of the Hoover Dam

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە”.…
Total
0
Share