زریان عەبدوڵا: 500 ملیۆن دۆلار زەرەر بەر پڕۆژەکانی پەلەوەر کەوتووە

زریان مستەفا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی ‏كوردستان ‏بۆ ‏بەخێوكرنی ‏‏پەلەوەر رایگەیاند، “بەهۆی ئەو دەنگۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژدا زەرەری 500 ملیۆن دۆلار بەر پڕۆژەکانی پەلەوەر کەوتووە، سکاڵای یاسایی دژی هەر کەناڵ و کەسێک تۆماردەکەم کە دەنگۆی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.”

ئاماژەی بەوەشدا، “دەبێت ئەو راگەیاندنانەی بابەتەکەیان بڵاوکردەوە، بۆمان بسەلمێنن چۆن کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر ژەهـ.ـر دەرخواردی پەلەوەرەکانیان دەدەن، ئەگەر نا دەبێت قەرەبووی زیانەکانمان بۆ بکەنەوە.”

بە وتەی زریان مستەفا بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە”کاریگەریی لەسەر هەناردەکردنی مریشک بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق” دروستکردووە و بەهۆیەوە ناتوانن وەک جاران مریشک و پەلەوەر هەناردەی دەرەوە بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی میدیایی کەناڵ8: لاپەڕەکەمان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای پەیجەکانی پارتی و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت داخراوە

ئەمڕۆ لاپەڕەی کوردی/سۆرانیی کەناڵ8 لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە ناچالاککرا، دامەزراوەکەش دەڵێت، داخستنی لاپەڕەکەیان بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیی ناڕەوای “پەیج و…
Total
0
Share