نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە و ناردنی 120 ملیارەکە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی ئەم مانگە و ناردنی 120 ملیار دینارەکە زانیاری دەخرێتەڕوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆین بۆ ئەوەی بۆ بەغدادی بنێرین.

وتیشی، ناردنی ئەو داهاتە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین و ئەو کاتە دەینێرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی وردبینیکردندایە لە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: حكومەتی هەرێم بە قەرزەكە رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500 ملیار دینارەكە وەربگرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە قەرزەكەی بەغداد رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500…
Total
0
Share