هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی نۆرەگرتن بۆمامەڵەکانی پەیوەست بە مۆڵەت شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت، پێویستە پێشوەختە لە رۆژانی شەممە نۆرەیان وەرگرتبێت بۆ سەردانیکردن.

دەشڵێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر کۆدی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی بەشی مۆڵەتی بۆ رایی ناکرێت و تەنیا کاری ئەو کەسانە بەڕێدەکرێت کە کۆدیان وەرگرتووە.

هاتوچۆی سلێمانی، دەڵێت، رۆژانی شەممە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوە لە رۆژی شەممەوە گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا…
Total
0
Share