بەرپرسێکی حدک هۆکاری هێرشەکانی ئێران ئاشکرادەکات

ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان، پێیوایە هێرشی سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمکاتەدا، پەیوەندی بە دۆخی ئێستای عێراقەوە هەیە و ئێران دەیەوێت سوود لە هەژموونی خۆی وەربگرێت و لەکاتی هەڵبژاردندا هێزەکان لەدژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات هانبدات.

حەسەن قادرزادە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و تەنها زیانی بە باخ و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.”

ئەو بەرپرسەی حزبی دیموکراتی کوردستان وتی، “کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەرکاتێک بۆی گونجابێت هێرشیکردووە، ئێستاش بەهۆی ئەو بارودۆخە هەرێمی و ناوخۆییەی لە عێراق هەیە، کۆماری ئیسلامی هەنگاودەنێت و هێرشدەکات، لەگەڵ ئەوەش ئێمە هەمووکات ئامادەبووین و هێزی خۆشمان بەکەم نازانین لەبەرامبەر هێرشەکاندا.”

لەبارەی بەردەوامیی هێرشەکان و ئەگەری هێرش بۆسەر بنکە سەرەکییەکانی حزبەکان، حەسەن قادرزادە ڕایگەیاند، “هێرش بۆسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات هیچ کاتێک دوورنییە و ئێمەش بەپێی بارودۆخ مامەڵەدەکەین و سیاسەتی خۆمان دەبینە پێشەوە.”

ماوەی پێنج ڕۆژە بەبیانووی بوونی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سوپای پاسداران سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور بۆردوماندەکات و ئەمڕۆش لە کاتژمێر 08:00ی بەیانییەوە بۆردومانی سنوورەکان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو دەستگیركرا

بابەتی دواتر

هەندێکیان کوێربوون.. دەیان کەس لە سنە تووشی کەڕووی ڕەش بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share