شارەزای بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت لە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە، نیو مەتر بەفر ببارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی و رۆژی هەینی، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکانی سنووری هەولێر، دهۆک و ئیدارەی راپەڕین، ئاسمان زۆربەی کات هەوراوی دەبێت و ناوبەناو بەفردەبارێت.
دەشڵێت، رێژەی پێشبینیکراوی بەفربارین 20 بۆ 50 سانتیمەتر دەبێت.