قوباد تاڵەبانی: کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە

قوباد تاڵەبانی و بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بۆ ئێمە کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، لەساڵیادی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆک مام جەلال-دا، کە بیرهێنانەوەیەکی مێژوویی و سەلمێندراو بوو بۆ چەسپاندنی نەخشەی کوردستانەکەمان، ئەمڕۆ سەردانی شاری کەرکوکی بابەگوڕگڕم کرد.

ئەوەشی وت، “یەکەم دیدارم لەگەڵ ژمارەیەک کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی چەند شەهیدێکی نەمر بوو کە بە خوێنی شەهیدانمان سنووری کوردستانمان نەخشێندراوە”.

قوباد تاڵەبانی دووپاتیشیكردەوە، هەموو کات وتوومە و دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و هەڵەبجە بە ڕاپرسی یەكپۆشیی خوێندكاران یەكلادەكەنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی سیستمی یەكپۆشیی جلوبەرگ، زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاپرسی لەنێو خوێندكاراندا ئەنجامدەدەن و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت،…
Total
0
Share