چرۆ حەمەشەریف: داوامانکردووە ئەمساڵ نەوتی سپی زووتر بگاتە هەرێم

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، داوامانکردووە ئەمساڵ نەوتی سپی زووتر بگاتە هەرێم.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمساڵ لە مانگی هەشتەوە داوامان لە وەزیری نەوتی عێراق و بریکاری وەزیر کردووە، ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەرێم دیاریکراوە زووتر بگات”.

وتیشی، ساڵی رابردوو داوای 50 ملیۆن لیتر نەوتمان کرد بۆ هەرێمی کوردستان کە زۆرینەی شوێنەکان ئەو نەوتەیان پێگەیشت، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی هەڵەبجە لێی سوودمەند نەبوون”.

باسی لەوەشکرد، “ئەمساڵ قەرەبووی هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەکرێتەوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار…
Total
0
Share