ئەم سیستمە خۆراکییە هاوتای رۆیشتنی چوار هەزار هەنگاوە لە رۆژێکدا

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، سیستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست چەندین سوودی تەندروستیی و هاوتای بڕینی چوار هەزار هەنگاوە بە پێ رۆیشتن لە یەک رۆژدا.

توێژەران دەڵێن، سیستمی خۆراکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پێکهاتووە لە میوە و سەوزەوات و پاقلەمەنی و زەیتی زەیتون و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، هاوشێوەی وەرزشکردنەکان ئۆکسجینی پێویست بۆ جەستە دابیندەکات.

لە توێژینەوەکەدا دوو هەزار و 380 کەس کە تێکڕای تەمەنیان 54 ساڵان بوو بە ژن و پیاوەوە بەشداریان تێدا کردووە، دەرکەتووە کاریگەری ئەم سیستمە خۆراکە لەسەر ئەو کەسانە زیاترە کە تەمەنیان لە 54 ساڵان کەمترە بەراورد بەو کەسانەی تەمەنیان گەورەترە.

بە وتەی توێژەران، خواردنی تەندروست دەکرێت رێگەیەک بێت بۆ باشترکردنی توانای جەستە و هاوشێوەی وەرزش، بەڵام مانای ئەوە نییە کە تۆ سیستمێکی خواردنی تەندروستت پەیڕەوکرد پێویستت بە وەرزشکردن نەبێت، بەڵام وەرزشکردن بۆ دابەزاندنی کێش و پارێزگاری لە توانای ماسولکەکان گرنگی خۆی هەیە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی دزەپێكراو شێوەی ئایفۆن 15 ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار بەهۆی ساغکردنەوەی هێلکەی نەشیاوەوە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share