سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان بەردەوامە بۆ دابینکردنی زەوی و دیاریکردنی پێگەکانیان، لە قۆناغی یەکەم، دووەم و سێیەمدا زیاتر لە 21 هەزار پارچەزەویمان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە، ئێستا خۆمان بۆ قۆناغی چوارەم ئامادەدەکەین و پێگەی زەوییەکان دەستنیشاندەکەین.
وتیشی، کارەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادڕەوەکان بەردەوامن، لیژنەکان بەردەوام لە هەوڵدان تاوەکو کارەکان تەواوبکەن و نزیکە لە قۆناغی کۆتایی، ژمارەی ئەو موڵک و زەویانەش کە تاپۆ دەکرێن هەشت هەزارن، ئەوانەشی کە ماون هەوڵدەدەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان تەواوبکەین.