بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پێدەچێت وادەی پڕکردنەوەکەی درێژنەکرێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەدەنگەوەهاتنێکی زۆر باشیان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک هەبووە، هەتا ئێستا %85 ی هاوڵاتیانی هەڵەبجە، %78 ی هاوڵاتییانی سلێمانی، %81 ی هاوڵاتییانی هەولێر و %72 ی هاوڵاتییانی دهۆک پڕیانکردووەتەوە کە بە تێکڕا رێژەکە دەکاتە %78

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە تا 1ی 8 بەردەوام دەبێت، رەنگە دواوادەبێت بێت بۆ درێژکردنەوە و لەوە بەدوا قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەستپێدەکات، کە دەتوانین بڵێین هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێت ببێتە خاوەنی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەگەر کارتی نیشتمانیی هەبێت و خۆی ویستی لەسەر بوونی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن

قوباد تاڵەبانی ئەندامی نوێی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share