د. توانا نەجەف: مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا ئۆتۆمبێلیان به‌ قیست پێده‌درێت

د. توانا نەجەف رایدەگەیەنێت، رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەک کراوە تا بە قیست ئۆتۆمبێل بدرێتە مامۆستایان، فەرمانبەران، هەروەها مامۆستایانی گرێبەستیش دەتوانن سوودمەندببن.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل کردووە تاوەکو بە قیست ئۆتۆمبێل بداتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەمان، بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک بچێتە سەر نرخەکەی، قیستەکەش لە کاتی هاتنی مووچەدا دەدرێت”.

وتیشی، “ئۆفەرەکە مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە، ئەوانیش دەتوانن سودمەندببن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مەرجەکانی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە بریتییە لە بوونی فەرمانبەرێک وەک کەفیل، نرخی ئۆتۆمبێلەکان لەنێوان 24 ملیۆن دینار بۆ 55 ملیۆن دیناردایە، سەرەتا %20 بۆ %30 نرخی ئۆتۆمبێلەکە دەدرێت، بڕی پارەی ماوەش بە قیستی 36 مانگ، واتە سێ ساڵ دەدرێت و لە هەوڵداین ماوەی دانەوەی قیستەکە زیاتر بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم لە سنووری سلێمانی وەرگرت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕەزامەندیی ڕەسمیی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی…
Total
0
Share