لەسەر رێگەی سماقوڵی – سەروچاوە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکە برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لەسەر رێگەی سماقوڵی – سەروچاوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە رێرەوی خۆی لادەدات، خۆی دەکێشێت بە ستوونێکی کارەبا و وەردەگەڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە برینداردەبێت.