بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قوباد تاڵەبانی: هەرگیز پشتت تێناكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی یادی لەدایكبوونییەوە و دەڵێت، “نازانیت چەند خۆشمدەوێیت و بوونت لە تەنیشتمەوە چەند گرنگ و بەهادارە، نازانیت چەند سوپاسگوزارم بۆ ئەو كاتانەی سەختییەكان دەهاتنە رێ، تۆ هیوا و پشتیوانیی بوویت”.

دەشڵێت، “دەمەوێت لە قوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونت لێبكەم و سوپاسگوزاریی خۆم بۆ بوون و دڵسۆزیت دەرببڕم”.

دەقی پەیامەكە:

برا و هاوڕێی هەموو رۆژەكانم قوباد

دەمەوێت لە قوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونت لێبكەم و سوپاسگوزاریی خۆم بۆ بوون و دڵسۆزیت دەرببڕم.

نازانیت چەند خۆشمدەوێیت و بوونت لە تەنیشتمەوە چەند گرنگ و بەهادارە، نازانیت چەند سوپاسگوزارم بۆ ئەوكاتانەی سەختییەكان دەهاتنە رێ، تۆ هیوا و پشتیوانیی بوویت.

دڵخۆشم پێكەوە وەك دوو برا، وەك دوو خەونبین كە بە هیواوە بۆ داهاتوویەكی باشتر دەڕوانن، هەنگاو دەنێین.

نازانیت كاركردن لەگەڵ تۆ چ شانازی و دڵخۆشییەكە، تۆ كە هەرگیز ماندووبوونت نەزانی و بە رۆحییەتێكەوە كە تەنیا خۆت هەتە، هەوڵت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەدا.

برام قوباد

دەزانم خەونی گەورەت هەن و تاوەكو گەیشتن بە ئامانج كۆڵنادەیت، دەزانم سەختییەكان چەند زۆربن، تۆ بەهێزتریت و كۆڵنادەیت. پێویستیش ناكات بەڵێنت بۆ دووپاتبكەمەوە، چونكە دەزانیت هەرگیز پشتت تێناكەم و بۆ هەمیشە ئەو برا و هاوڕێیە دەبم كە شانازیی بە هەموو هەوڵ و هەنگاوێكتەوە دەكات و بەرگرییان لێدەكات.

برات

بافڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share