بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە حەوت کەس برینداربوون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەناو قەزای کەلاردا، حەوت کەس برینداربوون کە سیانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لەسەر رێگای پشتێنەیی شاری کەلار بووە و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا پێکیاندادا، بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

بریندارەکان پێنج سەرنشینی شۆفرلێتەکە و هەردوو شۆفێرەکەن، سیانیان منداڵ و دووانیان ژن بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share